شارەزای دامەزراندنی سۆفتوێر و پاڵپشتی تەکنیکی

ئەرک و بەرپرسیارێتی:

  • دابەزاندن  و ڕێکخستنی سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و سیستەمەکانی کارگێری ئەلکترۆنی بۆ کڕیاران.
  • پێشکەشکردنی ڕاهێنانی پێویست بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمەکان.
  • وەڵامدانەوە و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکانی بەکارهێنەران لە ڕێگەی تەلەفۆن و ئیمەیڵ و سیستەمی تکتینگ.
  • کارکردن لەگەڵ تیمی پەرەپێدان بۆ دەستنیشانکردن و چاککردنی هەڵە و کێشەکانی سۆفتوێرەکان.
  • دابینکردنی پاڵپشتی  ڕووبەڕوو و لە دوورەوە بۆ کڕیاران.

مەرجەکانی پاڵاوتن:

  • ناسینی چەمکە سەرەتاییەکانی سوفتۆێرەکانی سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێری ئەلکترۆنی.
  • شارەزایی لە سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز سێرڤەر و خزمەتگوزارییەکانی.
  • ئاشنابوون بە  MS-SQL Server.
  • توانای پەیوەندی کاریگەرانە لەگەڵ کڕیاران و پێشکەشکردنی ڕاهێنانی پەیوەندیدار.
  • هەبوونی ڕۆحی کاری تیمی و پابەندبوون بە پاڵپشتی کڕیار.
  • هەبوونی ئۆتۆمبێلی خۆی بۆ سەرادنکردنی کڕیاران.

کارامەیی پێویست:

  • توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی سۆفتوێر.
  • شارەزایی لە چەمکەکانی نیتۆرک و ویندۆز سێرڤەر.

سوودەکان :

  • ژینگەی کارکردنی پیشەیی و دۆستانە.
  •  پێشکەوتنی پیشەیی و فێربوونی بەردەوام.

ڕۆژانی کارکردن: شەممە تا پێنج شەممە لە کاتژمێر 09:00 بۆ 17:00

ڕەگەز: نێر

تەمەن: 25 تا 38 ساڵ

مووچە: بە پێی ڕێکەوتن

زمان: کوردی / عەرەبی

هەلی کار
باری خێزانی
ڕەگەز
ئاستی خوێندن

شارەزایی زمان

ئەزموونی کار

شارەزایی

ئایا (CV)ت هەیە؟

Maximum file size: 5MB